مەڕوکێک و بزنوکێکی پیر و لەڕ
ڕۆیشتن بۆ شیو و دۆڵێکی لاپەڕ
بووژانەوە هەر ڕۆژێ لە دۆلێکی
دەتلانەوە هەر شەوێ لە مۆڵێکی
شەوگار درێژ و مانگی سەرماوەز بوو
بزن دەلەرزی و بە سەرما وەڕەز بوو
ڕووی کردە مەڕ وتی زستان بەڕێوە
هەر بینا ڕۆژێکی دایدا کڕێوە
با هەوڵی هۆڵێکی بدەین لەو دۆڵە
خانە ژوورانە کاتی سەرماوسۆڵە
مەڕ وتی: خوریم خۆش بێ هۆڵم ناوێ
تۆ ڕەق هەڵدەێی تاوێ نەچیە بەر تاوێ
بزن بە هۆی شاخ و سم چەند ئێوارێ
هۆڵێکی کۆڵی لە قەدی پەسارێ
ئەو رۆژە هۆڵی ساز کرد و تێیخزی
بۆ شەوێ را بەفر باری و پەز تەزی
کورتەی مەڕۆکە و بزنۆکەی بە کوردی
شەوێکی گورگێ تێی ڕۆهات و بردی
ڕۆیشتن بۆ شیو و دۆڵێکی لاپەڕ
بووژانەوە هەر ڕۆژێ لە دۆلێکی
دەتلانەوە هەر شەوێ لە مۆڵێکی
شەوگار درێژ و مانگی سەرماوەز بوو
بزن دەلەرزی و بە سەرما وەڕەز بوو
ڕووی کردە مەڕ وتی زستان بەڕێوە
هەر بینا ڕۆژێکی دایدا کڕێوە
با هەوڵی هۆڵێکی بدەین لەو دۆڵە
خانە ژوورانە کاتی سەرماوسۆڵە
مەڕ وتی: خوریم خۆش بێ هۆڵم ناوێ
تۆ ڕەق هەڵدەێی تاوێ نەچیە بەر تاوێ
بزن بە هۆی شاخ و سم چەند ئێوارێ
هۆڵێکی کۆڵی لە قەدی پەسارێ
ئەو رۆژە هۆڵی ساز کرد و تێیخزی
بۆ شەوێ را بەفر باری و پەز تەزی
کورتەی مەڕۆکە و بزنۆکەی بە کوردی
شەوێکی گورگێ تێی ڕۆهات و بردی
پەندەکانی پیرەمێرد:
نازانین بەیتی گورگ و مەڕ چییە
دووگی خۆم خۆش بێ خانووم بۆ چییە
ژین، ژمارە ٩١٨، لاپەڕە ٥٢٧. چاپی ساڵحی ٥٥٩.
نازانین بەیتی گورگ و مەڕ چییە
دووگی خۆم خۆش بێ خانووم بۆ چییە
ژین، ژمارە ٩١٨، لاپەڕە ٥٢٧. چاپی ساڵحی ٥٥٩.