شاعیر: حەقیقی کتێب: کۆلکەزێڕینە سەرناو: مەڕوکێک و بزنوکێک سەبارەت: مامۆستا بەیتی مەڕۆکە و بزنۆکەی بە تەواوی دە دیوانەکەی‌دا کردوە بە شیعر. - عەبباس حەقیقی، کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤ کـ. هـ، لاپەڕە ٩٢. - مامۆستا عەبباس حەقیقی، دیوانی حەقیقی، چاپی دووەم (١٣٦٧ کـ. هـ)، لاپەڕە ١٢٣و١٣٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی مەڕوکێک و بزنوکێکی پیر و لەڕ ڕۆیشتن بۆ شیو و دۆڵێکی لاپەڕ بووژانەوە هەر ڕۆژێ لە دۆلێکی دەتلانەوە هەر شەوێ لە مۆڵێکی شەوگار درێژ و مانگی سەرماوەز بوو بزن دەلەرزی و بە سەرما وەڕەز بوو ڕووی کردە مەڕ وتی زستان بەڕێوە هەر بینا ڕۆژێکی دایدا کڕێوە با هەوڵی هۆڵێکی بدەین لەو دۆڵە خانە ژوورانە کاتی سەرماوسۆڵە مەڕ وتی: خوریم خۆش بێ هۆڵم ناوێ تۆ ڕەق هەڵدەێی تاوێ نەچیە بەر تاوێ بزن بە هۆی شاخ و سم چەند ئێوارێ هۆڵێکی کۆڵی لە قەدی پەسارێ ئەو رۆژە هۆڵی ساز کرد و تێی‌خزی بۆ شەوێ را بەفر باری و پەز تەزی کورتەی مەڕۆکە و بزنۆکەی بە کوردی شەوێکی گورگێ تێی ڕۆهات و بردی پەندەکانی پیرەمێرد: نازانین بەیتی گورگ و مەڕ چییە دووگی خۆم خۆش بێ خانووم بۆ چییە ژین، ژمارە ٩١٨، لاپەڕە ٥٢٧. چاپی ساڵحی ٥٥٩. ++++++++++++++++++++++