شاعیر: حەقیقی کتێب: کۆلکەزێڕینە سەرناو: بۆ جەنابی سەید کامیل ئیمامی، ئاوات سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی دەمێکه دڵ له دووریت ئاگرینە خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە دەمێکه دڵ به ئاواتت 'ئیمامی' خەفەتبار و برینداری ئەوینە ژیان، باوەڕ کە لای من ژانه بێ‌تۆ ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟ ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییه ئاسۆ دەمی پاڕانەوه و تۆبه و گرینە کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤، لاپەڕە ٥٤. (لاپەڕە ٤٠١ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) ++++++++++++++++++++++