مەجنوون وەرە قوربانی سیفاتی حەسەنت بم! ١
حەیرانی سەفای نەجد و وڵاتی یەمەنت بم!
کوژراوی بیابانگەڕیی و دەربەدریتم
شەیدایی هەموو چۆڵگه و دار و دەونت بم!
هەرجێگه گەیشتی، وەتەنت بوو له زەعیفی
قوربانی هەموو گەرد و غوباری وەتەنت بم!
چاوت بووه ئاوپاشی چەمەنزار و گوڵستان
شەیدایی گوڵستان و بیساتی چەمەنت بم!
هەر کەس نییە وەک تۆ بە خەتاچوو لە مەحەببەت٢
قوربانی سمی ئاهوویی سەحرای خوتەنت بم!
مردوویی قسەی خۆشم و لەهجەی نمەکینت
ئاوبردەیی نوتقی خۆشی شەککەرشکەنت بم!
بۆ هاودەمی تۆ قابیله 'کامیل' به شەو و ڕۆژ
قوربانی ڕەشوڕووتی و زەعفی بەدەنت بم!
حەیرانی سەفای نەجد و وڵاتی یەمەنت بم!
کوژراوی بیابانگەڕیی و دەربەدریتم
شەیدایی هەموو چۆڵگه و دار و دەونت بم!
هەرجێگه گەیشتی، وەتەنت بوو له زەعیفی
قوربانی هەموو گەرد و غوباری وەتەنت بم!
چاوت بووه ئاوپاشی چەمەنزار و گوڵستان
شەیدایی گوڵستان و بیساتی چەمەنت بم!
هەر کەس نییە وەک تۆ بە خەتاچوو لە مەحەببەت٢
قوربانی سمی ئاهوویی سەحرای خوتەنت بم!
مردوویی قسەی خۆشم و لەهجەی نمەکینت
ئاوبردەیی نوتقی خۆشی شەککەرشکەنت بم!
بۆ هاودەمی تۆ قابیله 'کامیل' به شەو و ڕۆژ
قوربانی ڕەشوڕووتی و زەعفی بەدەنت بم!
١. چاپی ئەنیسی: سفاتی
٢. چاپی ئەنیسی: هەر کەس نیە وەک تۆ بە خەتا چ لە مەحەببەت
٢. چاپی ئەنیسی: هەر کەس نیە وەک تۆ بە خەتا چ لە مەحەببەت