شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: مەجنوون وەرە! سەبارەت: زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٦٤ ی چاپی ئەنیسی و ١٠٩ ی دیوانی چاپی جەعفەر) مەجنوون وەرە قوربانی سیفاتی حەسەنت بم! ١ حەیرانی سەفای نەجد و وڵاتی یەمەنت بم! کوژراوی بیابان‌گەڕیی و دەربەدریتم شەیدایی هەموو چۆڵگه و دار و دەونت بم! هەرجێگه گەیشتی، وەتەنت بوو له زەعیفی قوربانی هەموو گەرد و غوباری وەتەنت بم! چاوت بووه ئاوپاشی چەمەنزار و گوڵستان شەیدایی گوڵستان و بیساتی چەمەنت بم! هەر کەس نییە وەک تۆ بە خەتاچوو لە مەحەببەت٢ قوربانی سمی ئاهوویی سەحرای خوتەنت بم! مردوویی قسەی خۆشم و لەهجەی نمەکینت ئاوبردەیی نوتقی خۆشی شەککەرشکەنت بم! بۆ هاودەمی تۆ قابیله 'کامیل' به شەو و ڕۆژ قوربانی ڕەش‌وڕووتی و زەعفی بەدەنت بم! ١. چاپی ئەنیسی: سفاتی ٢. چاپی ئەنیسی: هەر کەس نیە وەک تۆ بە خەتا چ لە مەحەببەت ++++++++++++++++++++++