ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٩٦. بێ‌چارەیە کامیل
بڕوانە چ بەدبەخت و چ بێچارەیە کامیل
چەند دەربەدەر و بێ‌کەس و ئاوارەیه کامیل

چەند دڵ‌بەغەم و مات و پەرێشان و بڵاوە
چەنده له‌کوڵ و زار و جگەرپارەیه کامیل

ئەی خالیقی من، ڕازیقی من، دافیعی دەردم!
ڕەحمێ، که کوژەی حەسرەتی ئەم‌جارەیه کامیل

سەیری جگەرم! لەت‌لەته، زووخاو دەدەڵێنێ
یەک کالبەدی کەوتوو و بێ‌کارەیه کامیل

مەیلت که لە سەر دەربەدەری و قوڕبەسەریمە
یاڕەببی چ کارێکی بەم ئیسرارەیه کامیل! ١

هەرچی که ئەتۆ مەیلته، پێم‌خۆشه خودایە
بێ‌دەنگ و سەدا و قاڕەیه، بێ‌باڕەیه 'کامیل'

١. چاپی ئەنیسی: ئەسڕاڕەیە؛ چاپی جەعفەر: ئەسرارەیە
قاقڵاوا، ١٣٥٦ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠٤ ی چاپی جەعفەر و ٧٢ و ٧٣ ی چاپی ئەنیسی)

پەراوێز edit