شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بێ‌چارەیە کامیل سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٦ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠٤ ی چاپی جەعفەر و ٧٢ و ٧٣ ی چاپی ئەنیسی) بڕوانە چ بەدبەخت و چ بێچارەیە کامیل چەند دەربەدەر و بێ‌کەس و ئاوارەیه کامیل چەند دڵ‌بەغەم و مات و پەرێشان و بڵاوە چەنده له‌کوڵ و زار و جگەرپارەیه کامیل ئەی خالیقی من، ڕازیقی من، دافیعی دەردم! ڕەحمێ، که کوژەی حەسرەتی ئەم‌جارەیه کامیل سەیری جگەرم! لەت‌لەته، زووخاو دەدەڵێنێ یەک کالبەدی کەوتوو و بێ‌کارەیه کامیل مەیلت که لە سەر دەربەدەری و قوڕبەسەریمە یاڕەببی چ کارێکی بەم ئیسرارەیه کامیل! ١ هەرچی که ئەتۆ مەیلته، پێم‌خۆشه خودایە بێ‌دەنگ و سەدا و قاڕەیه، بێ‌باڕەیه 'کامیل' ١. چاپی ئەنیسی: ئەسڕاڕەیە؛ چاپی جەعفەر: ئەسرارەیە ++++++++++++++++++++++