ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٩٥. بە یادی تۆ
بە یادی تۆیە دەچنم خونچە وگوڵ
به تیری تۆیه کون بوو دڵ، دەدا چڵ

به بۆی شەوبۆی گوڵی کوڵمت دەسووڕێم
دەڕۆم ئەم دار و ئەو دار، ئەم چڵ، ئەو چڵ

له نێو زولفی ڕەشت‌دا هەر دەخوێنێ
شەوێ تا ڕۆ‌ژ دڵم وەک پیره‌بولبول

له زولف و خەتت و خاڵی تۆ دروست بوون
وەنەوشه و سوورەگوڵ، شەبۆ و سونبول

بەخێرێی نێرگسی شەهلا، له باخان!
چراخانه له خۆشیی تۆ لە نێو گوڵ

ئەوا بۆنی گوڵی تۆی کرد 'ئیمامی'
به ‌بێ‌هۆشی له خۆشیان هەر دەدا خول
کانی‌بەن، ١٣٣٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠٣ ی دیوانی چاپی جەعفەر و ٧٧ و ٧٨ ی چاپی ئەنیسی)

پەراوێز edit