شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بە یادی تۆ سەبارەت: کانی‌بەن، ١٣٣٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠٣ ی دیوانی چاپی جەعفەر و ٧٧ و ٧٨ ی چاپی ئەنیسی) بە یادی تۆیە دەچنم خونچە وگوڵ به تیری تۆیه کون بوو دڵ، دەدا چڵ به بۆی شەوبۆی گوڵی کوڵمت دەسووڕێم دەڕۆم ئەم دار و ئەو دار، ئەم چڵ، ئەو چڵ له نێو زولفی ڕەشت‌دا هەر دەخوێنێ شەوێ تا ڕۆ‌ژ دڵم وەک پیره‌بولبول له زولف و خەتت و خاڵی تۆ دروست بوون وەنەوشه و سوورەگوڵ، شەبۆ و سونبول بەخێرێی نێرگسی شەهلا، له باخان! چراخانه له خۆشیی تۆ لە نێو گوڵ ئەوا بۆنی گوڵی تۆی کرد 'ئیمامی' به ‌بێ‌هۆشی له خۆشیان هەر دەدا خول ++++++++++++++++++++++