ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٨٥. سکاڵا
بۆچی لێم تۆرای شۆخی جەرگبڕ؟
بۆ لەگەڵ من بووی هێندە سارد وسڕ؟

ماوێکی زۆر بوو ئەویندارت بووم
تۆ سارد وسڕ بووی، ئەمن گەرم وگوڕ

جوابی خۆشی تۆ هەر پێکەنین بوو
منیش بە چاوی فرمێسکی بەخوڕ

هەر سکاڵام کرد، لێت پاڕامەوە
لەسەر من کەچی لێتدا قڕ و فڕ

تۆخوا ئازیز گیان وایە دڵداری؟
تۆ بێ بەینەت و ئیمامی دڵپڕ؟
(قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٨٦ ی چاپی جەعفەر و ١٠٤ ی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit