شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: سکاڵا سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٨٦ ی چاپی جەعفەر و ١٠٤ ی چاپی ئەنیسی بۆچی لێم تۆرای شۆخی جەرگبڕ؟ بۆ لەگەڵ من بووی هێندە سارد وسڕ؟ ماوێکی زۆر بوو ئەویندارت بووم تۆ سارد وسڕ بووی، ئەمن گەرم وگوڕ جوابی خۆشی تۆ هەر پێکەنین بوو منیش بە چاوی فرمێسکی بەخوڕ هەر سکاڵام کرد، لێت پاڕامەوە لەسەر من کەچی لێتدا قڕ و فڕ تۆخوا ئازیز گیان وایە دڵداری؟ تۆ بێ بەینەت و ئیمامی دڵپڕ؟ ++++++++++++++++++++++