هەر بە ناسۆرە هەمیشە ئێشی حاجی بابەشێخ
قوڕ دەپێون پاکی قەوم و خوێشی حاجی بابەشێخ
ئێشی زۆرە ئێشی دووری، ئەرخەیانم پێی دەچن
قەوم و خوێش و سۆفی و دەروێشی حاجی بابەشێخ
ئەو شەوی وا ئەو بەجێی هێشتین بە دەستی خەم، وەلێ
هاتنە پێشواز و کەوتنە پێشی حاجی بابەشێخ
وا فەلەک ناڵێ و مەلەک فرمێسکی سووری داڕژاند،
عەرز ودار و بەردیش ئاخ هەڵکێشی حاجی بابەشێخ
قوڕ بپێون هەروەکوو 'کامیل' لەقیس پاکوو چووە
فکر و تەدبیر و سەلاح ئەندێشی حاجی بابەشێخ