شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: مەرگی حاجی بابە شێخ سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٣٨ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٨٣ ی چاپی جەعفەر و ١١٨ و ١١٩ ی چاپی ئەنیسی. هەر بە ناسۆرە هەمیشە ئێشی حاجی بابەشێخ قوڕ دەپێون پاکی قەوم و خوێشی حاجی بابەشێخ ئێشی زۆرە ئێشی دووری، ئەرخەیانم پێی دەچن قەوم و خوێش و سۆفی و دەروێشی حاجی بابەشێخ ئەو شەوی وا ئەو بەجێی هێشتین بە دەستی خەم، وەلێ هاتنە پێشواز و کەوتنە پێشی حاجی بابەشێخ وا فەلەک ناڵێ و مەلەک فرمێسکی سووری داڕژاند، عەرز ودار و بەردیش ئاخ هەڵکێشی حاجی بابەشێخ قوڕ بپێون هەروەکوو 'کامیل' لەقیس پاکوو چووە فکر و تەدبیر و سەلاح ئەندێشی حاجی بابەشێخ ++++++++++++++++++++++