ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٨٦. شاری مەستان
ئێرە وشکارۆی هەموو جێگە و وڵاتانە مەگەر؟
وەک دڵی من تەنگ و تاریک، بۆچی غەمدانە مەگەر؟

وا شپرزە و تێکچووە، چێشتی مجێور باشترە
بێکەس و بێدەر، هەتیوی دەرک و بانانە مەگەر؟

باسی نانت کرد لەهەرکوێ، سەد نەفەر ئەستۆ کەجە
ئەم وڵاتە قاقڕە، جێی قووتی لاتانە مەگەر!

چەرخی گەردوون بۆ لەسەر من جارێ خول نادا، چییە؟
بۆچی نەگبەت هەر بەشی من، هەر لەمن جوانە مەگەر!

مەسکەنی جینن و پەری هەرکەس دەبینێ، شێت دەبێ،
ئەم بەقوڕ گیراوە بۆ جێی غەیرە ئینسانە مەگەر؟

لائوبالی و بێ خەبەر، لاقەید و بێ تەدبیر و ڕا،
کەس لە کەس گوێ ناگرێ، بۆ شاری مەستانە مەگەر!
(قاقڵاوا، ١٣٣٤ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٩٢ ی چاپی جەعفەر و ١٠٠ ی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit