وا بەهار هات و بەڵام بولبولی دڵ بێ نەشەیە
خونچە پێناکەنێ، کۆرپەی نەتەوە بێ گەشەیە
کۆتر و قومری، قەل و داڵ، ڕێکی بە جەم چوونەوە ژوور
سارد و سەرمایە وڵات، چۆڵە؛ جیهان، بێ خشەیە
کەوی کێوی وەڕەزن، چونکە نەبوو شین کەژ وکۆ
پێی نەماوە گوڕە، بێ کەیفە، لە پاشەکشەیە
پیرەگامێش لە لەوەڕ کەوتووە، هەڵدێتەوە ژوور
موبتەلای دەردی گران و سەدەمەی خش خشەیە
هەرکەسێ خۆشە دڵی، کاکی 'ئیمامی' بە خودا،
پاکی فێڵە و تەڵەکە، ڕێکی درۆیە و فشەیە!