نیشتمان ئەمڕۆکە ڕەشپۆشی شەهیدی بانەیە
داغداری کردەوەی ئەو دەستە خوێن ڕێژانەیە١
بۆ شەهیدی شاری بانە، پیر ولاو گریانیە٢
نیشتمان ئەمساڵەکە بۆ لاوەکان گۆڕخانەیە
کوردەکان! ئەی گوردەکان! ئەی لاوی پڕ هێز و قەوەت! ٣
ڕۆژی تۆڵەی خوێنی ئەو جووتە شەهیدە جوانەیە٤
نیشتمان بانگو دەکا ئەی ڕۆڵەکەی کاوەی نەبەز،
وەرنە مەیدان کاتی پڕدان و شەڕی پیاوانەیە
هەرکەسێ بۆ سەندنی تۆڵە، لە مەیدان حازرە، ٥
نێوی ئەو هەر قارەمانە و مەردی ئەو مەیدانەیە
با بڕۆین، پێی ناوێ ئیتر بیری داهاتوو بکەین
تانگ و تۆپی ڕێژیمی شای بێ شەرم، هەمبانەیە!

١. چاپی ئەنیسی: ئەو تاقمە خوێنڕێژانەیە
٢. چاپی ئەنیسی: گریانی یە
٣. چاپی ئەنیسی: کوردەکان، ئەی کوردەکان
٤. چاپی ئەنیسی: ڕۆژی سەندنی خوێنی
٥. چاپی ئەنیسی: سەندنی تۆڵە مەیدان حازرە (وێدەچێت هەڵەی چاپ بێت).