وەکوڵ هات مەنجەڵی دڵ، دەس بە جێ ئەی دیدە گریانێ!
دەبێ بڕژێنی ئاخر چاوەکەم! دوڕڕێ بە دامانێ
لە سایەی سۆزی دڵ ئەمڕۆکە چاوم هێند دڵاوایە،
لە گەوهەر پڕ دەکا ئەو، دەست و کۆشی هەر موسوڵمانێ
ئەمن خۆ کۆشی خۆم پڕ کردووە، هەڵناگرێ چیدی
جەهەننەم، ئەی ڕەقیبی بەد مەزەب، تۆش کۆشی خۆت دانێ!
کە چاوم بۆتە گۆمی خوێن و خوێ، پرسیم لە هاودەردێ
لەگەڵ دەریا، کوتی، بەستوویەتی چاو مەرج و پەیمانێ
کە 'کامیل' خوێن دەبارێنێ لەچاو، ئەی بێوەفا یارم!
حەکیمی دەردی وی هەر تۆی، کەرەم کە تۆزە دەرمانێ! ١

١. چاپی ئەنیسی: کەرەم کە، تۆزە دەرمانێ