ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٦١. سەمای سەر
شیواو و پەرێشانم وەک زولفی پەرێشانت
خەم بوو بە خەمت هەر وەک ئەگریجەیی گۆچانت

بیخە ملم و بیبە ئەم کەلـلە بە شەق، وەک گۆ
با بێتە سەما بۆ تۆ، هەڵسووڕێ لە مەیدانت

بۆچیمە سەری بێ لەش، بۆچیمە لەشی بێ سەر؟ ‌‌
هەردوک بە فیدای تۆ بن، هەردووکی بە قوربانت! ‌‌‌
(زەنبیل ١٣٣٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ٨٠ ی چاپی جه‌عفه‌ر و‌ ١٠٥ ی چاپی ئه‌نیسی‌

پەراوێز edit