ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٦٠. لێبووردن
بێ پاس و وه‌ڕ و خوێڕی، وه‌ک سه‌گ له‌ قه‌سابخانه‌
بێ هۆش و سه‌راسیمه‌، وه‌ک مه‌ستێ له‌ مه‌یخانه‌

بێ مه‌نزڵ و بێ جێگا، شێواو و په‌رێشانم
دانیشتوو له‌ جێگه‌ی چۆڵ، وه‌ک کوندێ له‌ وێرانه‌

بێکاره‌ و بێچاره‌، په‌تیاره‌ و ئاواره‌م
هه‌رتاوه‌ له‌ لایێکم، بێ جێگه‌ و بێ لانه‌

بێ زکر و به‌ بێ تاعه‌ت، بێ فکر و خه‌یاڵم من
ده‌خولێمه‌وه‌ ڕۆژ و شه‌و له‌و چۆڵ و بیابانه‌

بۆ پیری له‌کار که‌وتوو لێبووردن و به‌خشینه‌‌
بۆ 'کامیل' ی بێچاره‌ چاوپۆشییه‌ ده‌رمانه‌‌‌
(قاقڵاوا، ١٣٦٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٩٧ ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه‌ ٨٢ ی چاپی ئه‌نیسی‌

پەراوێز edit