شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: لێبووردن سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٦٠ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٩٧ ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه‌ ٨٢ ی چاپی ئه‌نیسی‌ بێ پاس و وه‌ڕ و خوێڕی، وه‌ک سه‌گ له‌ قه‌سابخانه‌ بێ هۆش و سه‌راسیمه‌، وه‌ک مه‌ستێ له‌ مه‌یخانه‌ بێ مه‌نزڵ و بێ جێگا، شێواو و په‌رێشانم دانیشتوو له‌ جێگه‌ی چۆڵ، وه‌ک کوندێ له‌ وێرانه‌ بێکاره‌ و بێچاره‌، په‌تیاره‌ و ئاواره‌م هه‌رتاوه‌ له‌ لایێکم، بێ جێگه‌ و بێ لانه‌ بێ زکر و به‌ بێ تاعه‌ت، بێ فکر و خه‌یاڵم من ده‌خولێمه‌وه‌ ڕۆژ و شه‌و له‌و چۆڵ و بیابانه‌ بۆ پیری له‌کار که‌وتوو لێبووردن و به‌خشینه‌‌ بۆ 'کامیل' ی بێچاره‌ چاوپۆشییه‌ ده‌رمانه‌‌‌ ++++++++++++++++++++++