شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بەهاری بێ گەشە سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٧ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ٢٢٦ ی چاپی جه‌عفه‌ر و‌ ٩٦ ی چاپی ئه‌نیسی‌ وا بەهار هات و بەڵام بولبولی دڵ بێ نەشەیە خونچە پێناکەنێ، کۆرپەی نەتەوە بێ گەشەیە کۆتر و قومری، قەل و داڵ، ڕێکی بە جەم چوونەوە ژوور سارد و سەرمایە وڵات، چۆڵە؛ جیهان، بێ خشەیە کەوی کێوی وەڕەزن، چونکە نەبوو شین کەژ وکۆ پێی نەماوە گوڕە، بێ کەیفە، لە پاشەکشەیە پیرەگامێش لە لەوەڕ کەوتووە، هەڵدێتەوە ژوور موبتەلای دەردی گران و سەدەمەی خش خشەیە هەرکەسێ خۆشە دڵی، کاکی 'ئیمامی' بە خودا، ‌‌ پاکی فێڵە و تەڵەکە، ڕێکی درۆیە و فشەیە! ‌‌‌ ++++++++++++++++++++++