ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٥٧. خۆش مه‌ره‌ز
خه‌ت وخاڵ و زوڵف و برژۆڵ له‌ نزیکی چاوی مه‌سته‌
هه‌موو زار و جه‌سته‌ خه‌سته‌، هه‌موو شێت و ده‌ست به‌سته‌

یه‌کی دوور و یه‌ک نزیکه‌، یه‌کی نزم و یه‌ک بلنده‌
هه‌موو که‌وتوو، ڕه‌وتوو، سه‌رسام، وه‌کوو له‌شکری شکسته‌

چ قه‌بیله‌یێکی شۆخن قوڵه‌زه‌نگیی خێڵی له‌یلی!
که‌ به‌ هۆی ئه‌وینی مه‌جنوون ده‌خزێن به‌ ده‌سته‌ ده‌سته‌

دڵی ڕووت و قووتی عاشق به‌ هومێدی ڕۆژی کوڵمه‌
که‌ بزانێ عاشقی ڕووی ئه‌وه‌ ڕووت و ڕۆژبه‌رسته‌

به‌ دزی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆ سه‌ری زولفی عاشقی ڕووی
که‌ ده‌زانێ خۆش مه‌ره‌ز بوو، چ جوانی کرده‌ ڕ‌سته‌!

هه‌موو عاشقانی زاری به‌ قسێکی خۆش ده‌ڕه‌قسن
له‌ ده‌می ئه‌گه‌ر ببیسن چ گرنگه‌، ئه‌و مه‌به‌سته‌

ئه‌منیش دڵم له‌وێ بوو، به‌ ئیشاڕه‌یێکی چاوی
هه‌ڵیگرت و بردی، فه‌رمووی ده‌ 'ئیمامی' هه‌سته‌، به‌سته‌!
(گه‌ردیگلان، ١٣٥٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٨١ ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه‌ ٣٠ ی چاپی ئه‌نیسی‌

پەراوێز edit