کاروانی نیستی، تۆزێ سەبر تەشریف بەرە!
نێو کەژاوەی دڵڕفێنت جێ خەوی نازپەروەرە
بۆ هەموو دەروێش و سۆفی، قەوم و خوێش، خەڵکی وڵات
مورشیدێکی خۆشەویسته، ڕێنما وو ڕێبەڕە
تۆخودا سەرقافڵەچی! خێرا به ڕێگادا مەڕۆ
چاڵ و چۆڵه ڕێگەکەت، ماندوو دەبێ ئەو دڵبەرە
چوو، منیش وا بێوچان دێم و دەچم، بێئیختیار١
هەر دەڕۆم، پێناگەم و بڕوانه بوومه مەخسەرە
هەر به تەنیا بۆ منه ڕۆژی قیامەت هاتووە٢
ڕۆژ و شەو با هەر بقووڕێنم لە دووی ئەو سەروەرە٣
کاتی ڕۆینی پیری مه 'غفرانی ایزد' نووسرا
شین و واوەیلایه، قوڕپێوانه، ڕۆژی مەحشەرە

عینوانی شیعرهکه له چاپی ئهنیسیدا 'کاروانی نیستی' یه، که له دوو وشهی ناو شیعرهکه وهرگیراوه. له چاپی جهعفهردا وشهی فارسیی نیستی کراوهته 'نهمان' ی کوردی. بهحری عهرووزیی شیعرهکه:
رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن.
١. چاپی ئەنیسی: چوە منیش.
٢. چاپی ئەنیسی: قییامەت.
٣. چاپی ئەنیسی: لەدوی.
رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن.
١. چاپی ئەنیسی: چوە منیش.
٢. چاپی ئەنیسی: قییامەت.
٣. چاپی ئەنیسی: لەدوی.