ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٥٠. غه‌زه‌لی ناقیس
چ شه‌وێ بوو شه‌وی جومعه‌، که‌ شه‌وی زه‌لزه‌له‌ بوو!
شه‌وی سۆز و شه‌وی پڕ سۆز و هه‌را و مه‌شغه‌له‌ بوو

چ شه‌وێ بوو که‌ چرای عه‌رزی به‌ فرمێسکی فه‌له‌ک
هه‌موو کووژانه‌وه‌، مه‌جلیس هه‌موو بێ مه‌شعه‌له‌ بوو

مه‌شعه‌لی سووته‌ دڵان گه‌ییه‌ فه‌له‌ک، بۆیه‌ له‌وێش
ده‌سته‌ ده‌سته‌ مه‌له‌کیش هاتنه‌ عه‌زا، هه‌لهه‌له‌ بوو

خۆم و هه‌رچی هه‌مه‌، کردم به‌ فیدای و ئه‌جه‌لیش
که‌چی ته‌ئخیری نه‌کرد، سه‌یری چ بێ حه‌وسه‌له‌ بوو!

دڵی ئێمه‌ و دڵی عاله‌م وه‌کوو یه‌ک ئاگری گرت
چاکه‌ له‌م مه‌رحه‌له‌دا دڵ له‌ دڵان بێ گله‌ بوو

هێند په‌رێشانه‌ دڵی خانه‌ خراپی 'کامیل'
غه‌زه‌لی ناقیسه‌ ئه‌مجاره‌، ببوورن په‌له‌ بوو‌
(قاقڵاوا، ١٣٣٨ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٧٧ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ١١٧ ی چاپی ئه‌نیسی

پەراوێز edit