ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٤٩. گوڵپه‌ڕیشم چوو
هه‌مو ساڵێ خه‌زانی گوڵ بوو بۆ من، گولبه‌ریشم چــوو
گـوڵـم چـوو. سونبولیشم چوو. دڵم چوو، دڵبه‌ریشم چــوو

چـه‌مـه‌ن تـه‌نـیا گوڵی چـوو، مـن بـه‌جـارێ مـاڵـی وێـرانـم
كه‌سم چـوو، سـه‌روه‌ریـشم چوو، موره‌ببی و رێبه‌ریشم چوو

لـه‌بـاغا به‌رگی گوڵ چـووبـوو بـه‌تـاراجی خه‌زان، بـۆ مـــن
قه‌ڵه‌م چوو، نامه‌ چوو، ته‌بعی ره‌وان چوو، ده‌فتـه‌ریـشم چوو

عـه‌جایـب پایـزێ بوو! شه‌خته‌كه‌ی جه‌رگ و دڵی بــردم
دڵ وجـه‌رگ وهه‌ناو و ماڵ و حـاڵ و هه‌م سه‌ریـشـم چــوو

خه‌ڵك شووشه‌ی گوڵی ده‌شكێت و من شووشه‌ی دڵم، چ بكه‌م؟
خـه‌ڵـك سووسـه‌نبـه‌ری ده‌رژێـت و مـن مـوو عــه‌نبـه‌ریـشـم چــوو

خــــه‌ڵـك خــانـوێكـی دنـیـایی ده‌روخـێ، مــــات و حـه‌یـــرانـــه! ‌
ئه‌من ئه‌ی خاك به‌سه‌ر خۆم! مزگه‌وت، هه‌م مینبه‌ریشم چـوو
(قاقڵاوا، پایزی ١٣٣٨ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٧٩ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ١١٦ ی چاپی ئه‌نیسی

پەراوێز edit