ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٤٨. دۆعای ڕۆژان
هه‌ر ڕۆژ هه‌ڵات، دۆعا و ته‌مه‌ننامه‌ تا شه‌وێ
کاکه‌! قه‌زات له‌ خۆم و له‌ هه‌رچی هه‌مه‌، که‌وێ!

قوربان! به‌ زاتی پاکی خوداوه‌ندی زولجه‌لال
گه‌ر بمده‌نێ به‌هه‌شتی به‌رین بێ تۆ، نامه‌وێ

جاه و جه‌لال و ژین و حه‌یاتم به‌ تۆوه‌یه‌
بێ تۆ وجوودی من چییه؟ که‌وتووم ئه‌وا له‌وێ

کاکه‌! هومێدی من به‌ خودا وایه‌ به‌و زووه‌
سه‌روی قه‌دت له‌ باغی ئه‌ماندایه‌، نانه‌وێ

ڕه‌ببی نه‌وی نه‌بی، نه‌نه‌وی، ون نه‌بی له‌ چاو
نه‌چیه‌ ده‌رێ له‌دڵ، که‌ دڵم هه‌ر ئه‌تۆی ده‌وێ

هه‌رکه‌س به‌تۆ دژه‌، نه‌بێ یاڕه‌ب له‌سه‌ر زه‌وی!
کوێر وزه‌لیل و که‌ڕ بێ که‌سێکی ئه‌تۆی نه‌وێ!

ڕۆحی نیساری خاکی به‌ری پێته‌ 'کامیل'ت
بۆ چاوه‌نۆڕی سه‌روی قه‌دت، بۆچی ناته‌وێ؟ ‌
عینوانی شیعره‌که‌ له‌ چاپی ئه‌نیسیدا 'دۆعا وته‌مه‌ننا' یه.
(قاقڵاوا، ١٣٥٣ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ٢٥٥ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٤٣ ی چاپی ئه‌نیسی

پەراوێز edit