ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٤٧. دێوی سپی
خێڵی جحێڵی ڕۆیوه‌، پیری گه‌یشته‌ لام
ناچار ئه‌بێ به‌ پیریه‌وه‌ بێم و بڵێم سه‌لام!

میوان، ده‌ڵێن، عه‌زیزه‌ ده‌بێ ڕێزی لێگری
جا چۆن ئه‌من له‌ دێوی سپی بگرم ئیحتیرام!

ئه‌و زۆر نه‌ماوه‌ لام و به‌جێی هێشتم و هه‌ڵات
نازانم ئه‌م چلۆن ده‌بێ میوانی وا به‌ سام!

میوانی دواییه‌ ئه‌مه‌، پێم وایه‌ ماوه‌یه‌ک
لای من ده‌بێ، مولازیمی ڕۆحه‌ به‌ سوبح و شام

تا من نه‌با له‌گه‌ڵ خۆ، به‌جێم نایه‌ڵێ ده‌مێ
یاخوا به‌خێرێ، مۆری سپی مه‌رگی پێوه‌نام!

سه‌رچاوه‌که‌ی ژیانمی کرد تاڵ به‌ هاتنی
به‌فری سه‌رانه‌ هاتووه‌ یا مووی سپی بوو، کام؟

هه‌رچی که‌ بوو، گرانه‌ 'ئیمامی' له‌به‌ر دڵان
بۆیه‌ به‌جارێ وه‌ک فه‌نه‌ری ته‌خت تێکشکام‌
(قاقڵاوا، ١٣٤٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٠٨ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٤٣ ی چاپی ئه‌نیسی

پەراوێز edit