سه‌رێ شۆری نه‌بێ، کاسه‌ی به‌تاڵه
دڵێ عیشقی نه‌بێ، خرچێکی کاڵه
نه ئه‌و کاسه ده‌بێ پڕ، تاقیامه‌ت
نه ئه‌و خرچه ده‌گا، تازه مه‌حاڵه
خه‌زان له‌و خرچه‌دا یاخوا به بێ وه‌خت
سه‌گی تێ ڕی له کاسه‌ی وا سواڵه
سه‌ری بێ شۆڕه سه‌ر شۆڕ و که‌ساده
دڵی بێ خۆشه‌ویستی بێ به کاڵه
بسووڕێن پێی له ده‌شتی شوان و گاوان
بڵا کون کون ببێ ئه‌و تۆزه خاله
خه‌ریک بوو دڵ منیش وه‌ک خۆی له‌گڵ کا
وه‌ها کاڵ و کرچ، به‌و سینن و ساڵه
که‌چی ناگا، گه‌یشتم، بوومه 'کامیل'
له نێو بۆته‌ی ئه‌وین که‌سبم که‌ماڵه
دڵێ عیشقی نه‌بێ، خرچێکی کاڵه
نه ئه‌و کاسه ده‌بێ پڕ، تاقیامه‌ت
نه ئه‌و خرچه ده‌گا، تازه مه‌حاڵه
خه‌زان له‌و خرچه‌دا یاخوا به بێ وه‌خت
سه‌گی تێ ڕی له کاسه‌ی وا سواڵه
سه‌ری بێ شۆڕه سه‌ر شۆڕ و که‌ساده
دڵی بێ خۆشه‌ویستی بێ به کاڵه
بسووڕێن پێی له ده‌شتی شوان و گاوان
بڵا کون کون ببێ ئه‌و تۆزه خاله
خه‌ریک بوو دڵ منیش وه‌ک خۆی له‌گڵ کا
وه‌ها کاڵ و کرچ، به‌و سینن و ساڵه
که‌چی ناگا، گه‌یشتم، بوومه 'کامیل'
له نێو بۆته‌ی ئه‌وین که‌سبم که‌ماڵه