شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: غه‌زه‌لی ناقیس سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٣٨ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٧٧ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ١١٧ ی چاپی ئه‌نیسی چ شه‌وێ بوو شه‌وی جومعه‌، که‌ شه‌وی زه‌لزه‌له‌ بوو! شه‌وی سۆز و شه‌وی پڕ سۆز و هه‌را و مه‌شغه‌له‌ بوو چ شه‌وێ بوو که‌ چرای عه‌رزی به‌ فرمێسکی فه‌له‌ک هه‌موو کووژانه‌وه‌، مه‌جلیس هه‌موو بێ مه‌شعه‌له‌ بوو مه‌شعه‌لی سووته‌ دڵان گه‌ییه‌ فه‌له‌ک، بۆیه‌ له‌وێش ده‌سته‌ ده‌سته‌ مه‌له‌کیش هاتنه‌ عه‌زا، هه‌لهه‌له‌ بوو خۆم و هه‌رچی هه‌مه‌، کردم به‌ فیدای و ئه‌جه‌لیش که‌چی ته‌ئخیری نه‌کرد، سه‌یری چ بێ حه‌وسه‌له‌ بوو! دڵی ئێمه‌ و دڵی عاله‌م وه‌کوو یه‌ک ئاگری گرت چاکه‌ له‌م مه‌رحه‌له‌دا دڵ له‌ دڵان بێ گله‌ بوو هێند په‌رێشانه‌ دڵی خانه‌ خراپی 'کامیل' غه‌زه‌لی ناقیسه‌ ئه‌مجاره‌، ببوورن په‌له‌ بوو‌ ++++++++++++++++++++++