شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: کاروانی نه‌مان سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٣ ی هەتاوی - (لاپەڕە ١١٦ و ١١٧ی چاپی ئەنیسی و ١٨٦ی چاپی جەعفەر) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی کاروانی نیستی، تۆزێ سەبر تەشریف بەرە! نێو کەژاوەی دڵڕفێنت جێ خەوی نازپەروەرە بۆ هەموو دەروێش و سۆفی، قەوم و خوێش، خەڵکی وڵات مورشیدێکی خۆشەویسته، ڕێنما وو ڕێبەڕە تۆخودا سەرقافڵەچی! خێرا به ڕێگادا مەڕۆ چاڵ و چۆڵه ڕێگەکەت، ماندوو دەبێ ئەو دڵبەرە چوو، منیش وا بێ‌وچان دێم و دەچم، بێ‌ئیختیار١ هەر دەڕۆم، پێ‌ناگەم و بڕوانه بوومه مەخسەرە هەر به تەنیا بۆ منه ڕۆژی قیامەت هاتووە٢ ڕۆژ و شەو با هەر بقووڕێنم لە دووی ئەو سەروەرە٣ کاتی ڕۆینی پیری مه 'غفرانی ایزد' نووسرا شین و واوەیلایه، قوڕپێوانه، ڕۆژی مەحشەرە عینوانی شیعره‌که‌ له‌ چاپی ئه‌نیسیدا 'کاروانی نیستی' یه، که‌ له‌ دوو وشه‌ی ناو شیعره‌که وه‌رگیراوه‌. له‌ چاپی جه‌عفه‌ردا وشه‌ی فارسیی نیستی کراوه‌ته‌ 'نه‌مان' ی کوردی. به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که‌: رمل مثمن محذوف: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن. ١. چاپی ئەنیسی: چوە منیش. ٢. چاپی ئەنیسی: قییامەت. ٣. چاپی ئەنیسی: لەدوی. ++++++++++++++++++++++