ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٤٣. بۆ هاواڵی ڕۆیشتوو
له‌و وه‌خته‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ لام هێزی دوو ئه‌ژنۆم
هاوڕه‌نگی گوڵی زه‌ردم و هاوده‌نگی کزه‌ی خۆم

په‌روانه‌م و ئه‌مما نییه‌ شه‌معێ که‌ بسووتێم
خه‌م بوو که‌ وه‌راندوویه‌ له‌من هه‌رچی په‌ڕ وپۆم

یا بولبولم و نیمه‌ گوڵی باخ و له‌ داخان
له‌م قۆنجڕه‌ هێلانه‌یه‌، وێرانه‌یه‌، ناڕۆم!

هه‌سته‌ وه‌ره‌وه‌ ڕۆحی ڕه‌وان، مایه‌یی ژینم
هه‌رچێکی خه‌تای تۆیه‌، ئه‌من ده‌یخه‌مه‌ ئه‌ستۆم

'کامیل' به‌ ته‌نێ مایه‌وه‌، ئه‌ژنۆیه‌تی هاواڵ‌
بۆیه‌ به‌ خه‌م و ده‌رده‌وه‌ ئێستێ ده‌سه‌وئه‌ژنۆم!
(قاقڵاوا، ١٣٤١ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٣٣ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٩٢ ی چاپی ئەنیسی. ‌

پەراوێز edit