کێیه وه‌ک تۆ له مه‌به‌ست ڕامێنێ؟
بیر وباوه‌ڕ به گه‌لی بنوێنێ
له قوڕی نه‌گبه‌ت و چاڵاوی سته‌م
شڕه‌که‌ی خۆی و گه‌لی ده‌ربێنێ
کێیه وه‌ک ئێوه به بیر وڕا بێ،
مافی کوردان به قه‌ڵه‌م بستێنێ؟
دڵم ئاوێنه‌یه 'ئه‌ی گه‌وره‌ی دین'!
جاروبار دیمه‌نی تۆ ده‌نوێنێ
وه‌ره‌وه بۆ وه‌ته‌نی کوێستانت
چ ده‌که‌ی تۆ له هه‌وای گه‌رمێنێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی تۆزی نه‌بێ ڕێگاکه‌ت،
چاو ده‌کا تک تکه ئاوپڕژێنێ
بۆ سڵاوێکی له هاوڕێکانت
دڵه‌که‌م کۆتری هه‌ڵده‌فڕێنێ
وه‌ره‌وه گیانه، هه‌واخوات زۆرن
یه‌ک له‌وان هۆنه‌ره، بۆت ده‌خوێنێ
کوڕی کورد هه‌ر وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه
تۆوی داوات له وڵات ده‌روێنێ
هه‌ر به ئاواته‌وه ماوم، قوربان
تاوه‌کوو باغی هیوا به‌ر دێنێ
بولبولی باخته 'ئاوات'ی پیر
هه‌ر به ئاواته‌وه ده‌چریکێنێ
بیر وباوه‌ڕ به گه‌لی بنوێنێ
له قوڕی نه‌گبه‌ت و چاڵاوی سته‌م
شڕه‌که‌ی خۆی و گه‌لی ده‌ربێنێ
کێیه وه‌ک ئێوه به بیر وڕا بێ،
مافی کوردان به قه‌ڵه‌م بستێنێ؟
دڵم ئاوێنه‌یه 'ئه‌ی گه‌وره‌ی دین'!
جاروبار دیمه‌نی تۆ ده‌نوێنێ
وه‌ره‌وه بۆ وه‌ته‌نی کوێستانت
چ ده‌که‌ی تۆ له هه‌وای گه‌رمێنێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی تۆزی نه‌بێ ڕێگاکه‌ت،
چاو ده‌کا تک تکه ئاوپڕژێنێ
بۆ سڵاوێکی له هاوڕێکانت
دڵه‌که‌م کۆتری هه‌ڵده‌فڕێنێ
وه‌ره‌وه گیانه، هه‌واخوات زۆرن
یه‌ک له‌وان هۆنه‌ره، بۆت ده‌خوێنێ
کوڕی کورد هه‌ر وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه
تۆوی داوات له وڵات ده‌روێنێ
هه‌ر به ئاواته‌وه ماوم، قوربان
تاوه‌کوو باغی هیوا به‌ر دێنێ
بولبولی باخته 'ئاوات'ی پیر
هه‌ر به ئاواته‌وه ده‌چریکێنێ