شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بۆ هاواڵی ڕۆیشتوو سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤١ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٣٣ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٩٢ ی چاپی ئەنیسی. ‌ له‌و وه‌خته‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ لام هێزی دوو ئه‌ژنۆم هاوڕه‌نگی گوڵی زه‌ردم و هاوده‌نگی کزه‌ی خۆم په‌روانه‌م و ئه‌مما نییه‌ شه‌معێ که‌ بسووتێم خه‌م بوو که‌ وه‌راندوویه‌ له‌من هه‌رچی په‌ڕ وپۆم یا بولبولم و نیمه‌ گوڵی باخ و له‌ داخان له‌م قۆنجڕه‌ هێلانه‌یه‌، وێرانه‌یه‌، ناڕۆم! هه‌سته‌ وه‌ره‌وه‌ ڕۆحی ڕه‌وان، مایه‌یی ژینم هه‌رچێکی خه‌تای تۆیه‌، ئه‌من ده‌یخه‌مه‌ ئه‌ستۆم 'کامیل' به‌ ته‌نێ مایه‌وه‌، ئه‌ژنۆیه‌تی هاواڵ‌ بۆیه‌ به‌ خه‌م و ده‌رده‌وه‌ ئێستێ ده‌سه‌وئه‌ژنۆم! ++++++++++++++++++++++