یاخودا زستان به‌خێرێ، چونکه وه‌ک یاری منه!
سارد وسڕ، بێ میهر و بێ مه‌یله، جه‌فاکاری منه
ڕووی له سه‌ر کوێستانه‌کان تاڵه، به ڕق هاتۆته‌وه
هه‌ر وه‌کوو یار دێته‌وه ماڵێ، به ئازاری منه
به‌رگ وباری دار وگوڵزاری به شه‌خته کرد نه‌خۆش
هه‌ر وه‌کوو جه‌رگ و دڵ و گیانی برینداری منه
تک تکه‌ی گوێسوانهکانی وه‌ک زوخاوی من ده‌چێ
ڕه‌نگی سیخواری وه‌کوو ڕیشی سپیکاری منه
بۆ سپیکاری عه‌جه‌ب وه‌ستایه زستان، چاوه‌که‌م!
وه‌ک خه‌می من مووی سپی کردووم و میعماری منه
چه‌رخی گه‌ردوون بۆ له‌سه‌ر من، به‌ختی من، نادا خولێک؟
هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک لاته‌نیشته، هه‌روه‌ها باری منه
پێچه‌وانه‌ی خۆی، که جاران چه‌رخ و خول بوو، کاری ئه‌و
هه‌ر ده‌ڵێ شان و ملی کامیل وه‌فاداری منه!