ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٣٥. ڕۆژی هه‌ل
سه‌د شوکر کورده‌! ئه‌وڕۆ ڕۆژی هه‌له‌
هه‌له‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌، فه‌رموو به‌ په‌له‌

وه‌ره‌ مه‌یدان و له‌خوێن سوورکه‌ وڵات
وا، که‌ له‌و خوێنه‌ ته‌رم بێنه‌ مه‌له‌

گه‌رچی ئێستاکه‌ به‌ چاو ده‌یبینی
دوژمنت شیک و جوان، قیت و به‌له‌

دێ زه‌مانێکی له‌به‌ر ده‌ست و په‌لت
خۆ بکا پان، بکه‌وێ چه‌شنی سه‌له‌

ئه‌وده‌مه‌ تۆڵه‌ به‌ ده‌ست بێنه‌ ئه‌گه‌ر
پیاوی، بگره‌ نه‌ته‌ویی خۆت به‌ په‌له‌‌‌‌

(قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٩٣ ی چاپی جه‌عفه‌ر. له‌ چاپی ئەنیسیدا نه‌مدۆزییه‌وه‌

پەراوێز edit