ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٣٤. چش له‌م و له‌و!
ئه‌ی خالیقی ڕۆژ و شه‌و، ڕۆژم ڕه‌شه‌ هه‌ر وه‌ک شه‌و
شه‌و هه‌ر له‌ خه‌یاڵی ئه‌م، ڕۆژیش به‌ هومێدی ئه‌و

تا که‌ی به‌ هومێدی ئه‌و، تاکه‌ی به‌ خه‌یاڵی ئه‌م؟
یاڕه‌ب ئه‌و و ئه‌م به‌س بێ، هه‌م چش له‌و و هه‌م چش له‌و!

ڕۆژ و شه‌وی عومری من پاکی به‌ عه‌به‌س ڕۆیی
ڕۆژ خواردنه‌ فکری من، شه‌و هه‌ر به‌ خه‌یاڵی خه‌و

ئه‌م عاله‌مه‌ فانی بوو، ئیتر به‌ خه‌یاڵی چی؟
کوا شاهی سوله‌یمان و ئه‌سکه‌نده‌ر و که‌یخوسره‌و؟

هه‌سته‌ بڕۆ به‌ر ده‌رکی خاسانی خودا، 'کامیل'!
بمره‌، که‌ له‌پاش فه‌وتت هه‌ر عیشقه‌ ده‌دا پڕته‌و

عینوانی شیعره‌که‌ له‌ چاپی ئه‌نیسیدا "پرته‌وی عیشق" ه‌.
(قاقڵاوا، ١٣٦٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ١٧٠ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٧٩ ی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit