شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ڕۆژی هه‌ل سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٩٣ ی چاپی جه‌عفه‌ر. له‌ چاپی ئەنیسیدا نه‌مدۆزییه‌وه‌ سه‌د شوکر کورده‌! ئه‌وڕۆ ڕۆژی هه‌له‌ هه‌له‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌، فه‌رموو به‌ په‌له‌ وه‌ره‌ مه‌یدان و له‌خوێن سوورکه‌ وڵات وا، که‌ له‌و خوێنه‌ ته‌رم بێنه‌ مه‌له‌ گه‌رچی ئێستاکه‌ به‌ چاو ده‌یبینی دوژمنت شیک و جوان، قیت و به‌له‌ دێ زه‌مانێکی له‌به‌ر ده‌ست و په‌لت خۆ بکا پان، بکه‌وێ چه‌شنی سه‌له‌ ئه‌وده‌مه‌ تۆڵه‌ به‌ ده‌ست بێنه‌ ئه‌گه‌ر پیاوی، بگره‌ نه‌ته‌ویی خۆت به‌ په‌له‌‌‌‌ ++++++++++++++++++++++