ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٣٦. ناڵه‌ی بێدڵان
دڵێکی وام ئه‌من ناوێ به‌ ناڵه‌ی بێدڵان نه‌گری
وه‌کوو شه‌ونم له‌سه‌ر خونچه‌ی گوڵان بۆ بوڵبوڵان نه‌گری

وه‌کوو بوڵبوڵ نه‌بێته‌ عاشقی گوڵ، دڵ به‌کار نایه‌
ئه‌گه‌ر شێتانه‌ سبحه‌ینان نه‌چێته‌ سه‌ر چڵان، نه‌گری

له‌ به‌هره‌ و شه‌وق و زه‌وق و خێر وخۆشی دووره‌ ماڵ کاول
دڵی وا بێ ئه‌وین، جارێک به‌ حاڵی عاشقان نه‌گری

شه‌وێ تا ڕۆژ ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ته‌یری شه‌وا جووتن
دڵی وام بۆچییه‌ بۆ وان، شه‌وێ تا به‌ربه‌یان نه‌گری

شه‌وانه‌ مه‌ل ده‌خوێنن بۆ ئه‌وانه‌ی دڵ بریندارن
دڵم ناوێ به‌ ده‌نگی پڕله‌سۆزی وان، شه‌وان نه‌گری

به‌ هات وچوونی شێت وپێتی دڵ با پێکه‌نین، گه‌ر ئه‌و
به‌ ئامۆژگاری زانایانی پیر و عاقڵان نه‌گری‌

له‌ ماڵێ قه‌ت شه‌وانه‌ ئۆقره‌ ناگرێ، ناسره‌وێ تاوێ
'ئیمامی' تا سبه‌ینێ زوو نه‌چێته‌ نێو گوڵان نه‌گری‌‌‌‌
(قاقڵاوا، ١٣٤٧ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ٢٣٨ ی چاپی جه‌عفه‌ر. له‌ چاپی ئەنیسیدا نه‌مدۆزییه‌وه‌

پەراوێز edit