مه‌زره‌عه‌ی خاڵی یی خۆم دیوه من و داسی کۆڵ
	ئه‌ی خودایا، به چ دروێنه بکه‌م. چی بدرووم؟ 
	من له‌به‌ر نانی به‌هارێ نییه ترس وله‌رزم
	هه‌ر له ئێستاوه له تاو حاسڵی پایز مردووم
فه‌سڵی هاوین و به‌هار فه‌رقی نییه بۆ منی زار
هه‌موو کاتێ له زه‌واد خاڵییه ماڵ و که‌ندووم
  هه‌رکه‌سیکه به هیوای حاسڵێ، که‌یفی خۆشه
	من که نیمه، به هیوای مه‌رحه‌مه‌تی تۆ زیندووم
	تۆی که ئاودێری هه‌موو دێمی و ڕه‌ززاقی هه‌موو
	مار ومۆرێکی، بده ڕزقی منیش تا زیندووم
با ئه‌وه‌ند لێر وله‌وێ سه‌ر نه‌کوتم ڕۆژ و شه‌وێ
قوڕ له ده‌رکت به سه‌را که‌م، بکه‌وم، زۆر ماندووم
