ڕووم له ده‌رگاته وه‌کوو سائیلی ڕووت
سائیلێکم به‌خودا ڕووت و قووت
من و‌دڵ نیوه‌شه‌و و کاتی به‌یان
	دێینه به‌ر ده‌رکی ئه‌تۆ هه‌ردوو به‌جووت
	به‌هومێدی که‌ره‌مێکی زۆرین
	له خودای وا به جه‌لال و جه‌به‌ڕووت
	به نه‌سیمی که‌ره‌مت کۆلكه دره‌خت
	تازه بوو، خونچه‌یی کرد و پشکووت
پشتی من ئاسنه، پۆڵایه مه‌گه‌ر، 
 که له ژێر باری گوناها نه‌بزووت؟ 
	ئیتتیکام ئایه‌تی 'لاتقنطوا' ه
	ناهومێدم مه‌که، بۆ خۆت فه‌رمووت
	ئاهی من وه‌ک نه‌فه‌سی سوبحده‌مه
که‌چی هه‌ر هات و نه‌لیچ کوێ نه‌نگوت! 
شاهیدی حاڵی منه خوێنی دڵم
	که به عه‌ینی ده‌تکێ وه‌ک یاقووت
غه‌یری لای تۆ نه‌بێ، ئه‌م قوڕبه‌سه‌ره
هیچ په‌نای دی نییه، مات و مه‌بهووت
