ڕوح ئه‌وا که‌وتۆته په‌رواز بۆ حزووری دڵبه‌رم
بێنه جێ ئه‌سبابی په‌روازم، که بێ باڵ وپه‌ڕم
بۆ مه‌دینه باڵی لێک دا ته‌یری دڵ ڕۆیی، کوتی
گه‌ر قه‌بووڵم کا به ئالاکه‌ی، سه‌گی پێغه‌مبه‌رم
هه‌ر خه‌یاڵم کرد بچم بۆ زیاره‌تی ئه‌و سه‌روه‌ره
هات نه‌سیمی ڕۆح په‌روه‌ر، عه‌تری عوود و عه‌نبه‌رم
گه‌ر له ژێر چه‌تری شه‌فاعه‌ت جێم نه‌که‌ی، چ بکه‌م ئه‌من؟
کوێ بچم کوێر و فه‌قیر، ناشاره‌زایی مه‌حشه‌رم
نامه‌یی ئه‌عمالی من مه‌خوێنه‌وه، تێیدا نییه
یه‌ک که‌لیمه‌ی چاکه، سه‌رتا پا ڕه‌شه خۆ ده‌فته‌رم
نێمه غه‌یری حوببی ئالی تۆ، به ئالی تۆ قه‌سه‌م!
چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه، شه‌فیع المذنبین! چاوی ته‌ڕم
وا گه‌رووم وشکه له تاو و حه‌سره‌تی ڕۆژی جه‌زا
موسته‌حه‌ققی قه‌تره ئاوی زه‌مزه‌مم یا که‌وسه‌رم