ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٦. خه‌مێکی دی
وه‌کو بیستم خه‌مت خواردم، ئه‌ویش بۆ من خه‌مێکی دی
دڵت بۆ ماته‌مم سووتا، ئه‌ویشم ماته‌مێکی دی
ده‌مێ نه‌مدی له‌ دونیا هاوده‌مێ غه‌یری خه‌م و ده‌ردم
له‌ کوێ په‌یدا بکه‌م یاڕه‌ببی ئاخر هه‌مده‌مێکی دی
به‌ داخ ه‌ ده‌ردی تۆوه‌ شه‌رته‌ ئه‌ی باڵابه‌رز، بمرم!
ده‌بێ ئه‌و حه‌سره‌ته‌ی خۆم من به‌رم بۆ عاله‌مێکی دی
به‌ زولفی خه‌م به‌خه‌م دونیات وه‌ک چێوی خمێ لێکرد
که‌چی بۆ گه‌ردنی ئه‌منت درێغ فه‌رموو خه‌مێکی دی
'ئیمامی'ت کوشت به‌ تیری غه‌مزه‌، گه‌رچی چاوته‌ چاره‌ی
ته‌ماشای گه‌ر بفه‌رمووی، نایه‌وێ قه‌ت مه‌ڵحه‌مێکی دی
(گه‌ردیگلان، ١٣٢٠ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ٨٦ ی دیوانی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit