شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: مه‌زره‌عه‌ی خاڵی سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٣ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ٧١ ی دیوانی چاپی ئەنیسی مه‌زره‌عه‌ی خاڵی یی خۆم دیوه‌ من و داسی کۆڵ ئه‌ی خودایا، به‌ چ دروێنه‌ بکه‌م. چی بدرووم؟ من له‌به‌ر نانی به‌هارێ نییه‌ ترس وله‌رزم هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ له‌ تاو حاسڵی پایز مردووم فه‌سڵی هاوین و به‌هار فه‌رقی نییه‌ بۆ منی زار هه‌موو کاتێ له‌ زه‌واد خاڵییه‌ ماڵ و که‌ندووم هه‌رکه‌سیکه‌ به‌ هیوای حاسڵێ، که‌یفی خۆشه‌ من که‌ نیمه‌، به‌ هیوای مه‌رحه‌مه‌تی تۆ زیندووم تۆی که‌ ئاودێری هه‌موو دێمی و ڕه‌ززاقی هه‌موو مار ومۆرێکی، بده‌ ڕزقی منیش تا زیندووم با ئه‌وه‌ند لێر وله‌وێ سه‌ر نه‌کوتم ڕۆژ و شه‌وێ قوڕ له‌ ده‌رکت به‌ سه‌را که‌م، بکه‌وم، زۆر ماندووم ++++++++++++++++++++++