ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٩. فری خەم دیسان لەسەر کوێستانی دڵ
فری خەم دیسان لەسەر کوێستانی دڵ
کەوتووە، ڕووخاوە دەرک وبانی دڵ

باری خەم دایگرتووه، قورس و گران
بوو جده‌و بەو کۆڵه، کۆڵ و شانی دڵ

بێ‌سەروسامانی خۆم سەد چەل به توون!
داخەکەم بۆ بێ سەروسامانیی دڵ

هەر به‌ناسۆره، برینی کارییە
ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زۆره ئێش و ژانی دڵ

وەک دەڵێن میریی ئەوینی پێوه دێ
زۆر بەڕێز و گەورەیه میوانی دڵ

ئاوری عیشقی هەڵیقرچاندووە
جەرگ و دڵ بۆته کەبابی خوانی دڵ

ڕێگەیی هات و نەهاتت دێته بەر
بیبڕه 'کامیل' به پشتیوانی دڵ!
قاقڵاوا، ١٣٥٤ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٥٢ و ٥٣ ی چاپی ئەنیسی و ١٠٦ ی چاپی جەعفەر)
عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'میوانی دڵ'ە.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit