شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: فری خەم دیسان لەسەر کوێستانی دڵ سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٤ ی هەتاوی - (لاپەڕە ٥٢ و ٥٣ ی چاپی ئەنیسی و ١٠٦ ی چاپی جەعفەر) - عینوانی شیعرەکە لە چاپی ئەنیسیدا 'میوانی دڵ'ە. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی فری خەم دیسان لەسەر کوێستانی دڵ کەوتووە، ڕووخاوە دەرک وبانی دڵ باری خەم دایگرتووه، قورس و گران بوو جده‌و بەو کۆڵه، کۆڵ و شانی دڵ بێ‌سەروسامانی خۆم سەد چەل به توون! داخەکەم بۆ بێ سەروسامانیی دڵ هەر به‌ناسۆره، برینی کارییە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زۆره ئێش و ژانی دڵ وەک دەڵێن میریی ئەوینی پێوه دێ زۆر بەڕێز و گەورەیه میوانی دڵ ئاوری عیشقی هەڵیقرچاندووە جەرگ و دڵ بۆته کەبابی خوانی دڵ ڕێگەیی هات و نەهاتت دێته بەر بیبڕه 'کامیل' به پشتیوانی دڵ! ++++++++++++++++++++++