ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٨. عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ
عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ
دای لەدەس هەرچی کە بووی بەو سات و بەم سەودایە، دڵ

عەقڵ و فکر و بیروڕای تێکڕا لەقیس‌چوو ئەوکەڕەت
ماوه ئەو بێ‌چاره، ئەو دێوانه، بێ‌سەرمایه دڵ

وا مەزانه پارچەگۆشتێکی ڕەشی بێ‌کارەیە
زۆر بەشان و شەوکەت و جوان و سەروسیمایه دڵ
جەمیان، ١٣٢٩ ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠٥ لە هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەردا)
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit