ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٧. نامەی ئاوات بۆ محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
شەپۆل! ١ بە نامەت ئاوات ژیاوە
گرێی چەندساڵەی دڵی کراەوە

شەپۆلی ژین بوو یا ڕێژنەی باران؟
یا شنە و کزەی مەیلەکەی یاران؟

یا بۆنی خۆشی گوڵی بەهاران،
نەسیم هێناویە لە کۆهساران؟

بارانی ئەوساڵ بە ئەمری باری
هەموو ڕەحمەت بوو بۆ کوردەواری

نەڕزێ ئەو دەستەی نامەی نووسیوە
'ئاوات' سەربەرزە کە لێت پرسیوە

١. مامۆستا محەمەد ساڵح ئیبراهیمی، وەرگێڕی قوڕئانی پیرۆز، مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی بۆکان و سەرنووسەری گۆڤاری 'گرشەی کوردستان' بوو کە لە یەک دوو ساڵی دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧دا لە تاران دەردەچوو.
(چاپی جەعفەر، لاپەڕە ٣٤١)
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit