شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ سەبارەت: جەمیان، ١٣٢٩ ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠٥ لە هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەردا) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی عاشقی ڕووی دڵبەری بێگەردی وەک مینایە دڵ دای لەدەس هەرچی کە بووی بەو سات و بەم سەودایە، دڵ عەقڵ و فکر و بیروڕای تێکڕا لەقیس‌چوو ئەوکەڕەت ماوه ئەو بێ‌چاره، ئەو دێوانه، بێ‌سەرمایه دڵ وا مەزانه پارچەگۆشتێکی ڕەشی بێ‌کارەیە زۆر بەشان و شەوکەت و جوان و سەروسیمایه دڵ ++++++++++++++++++++++