ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٥. وەڵامی ئاوات بۆ مستەفا ئێلخانی‌زادە
چلۆن ساڕێژ دەبێ زامی ئەویندار
عیلاجی نایە خاوەن یار و دڵدار

کەسێکی مفتەلای دەردی ئەوین بێ
دەبێ بەو دەردەوە بڕواتە کۆسار

بەجارێ شێت‌وپێت بێ ئەو کەسی بوو
گرفتاری بەر و خاڵ و خەتی یار

عەشق خۆی دەستەچیلەی ئاوری مەرگە
چووە هەر ماڵێ، هەر هاوارە، هاوار

کەسێکی کەوتە داوی گوڵعوزاران
دەبێ وێڵی بکەن خەڵکی بە ناچار

لە مەکتەبخانەیی شێعر و ئەدەب‌دا
ئەتۆ نووسرای بە زانایێکی وشیار

بە شاگردیت قەبووڵ ناکا 'ئیمامی' ١
ئەتۆ خۆت هۆنەری، کاکی هونەردار

١. دەبێ ئەمە قسەی کاک مستەفا بێ کە بۆ ئیمامی نووسیوە.
(چاپی جەعفەر، لاپەڕە ٤١٥. )
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit