ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢٥٤. وەڵامی سوارە ئێلخانی‌زادە بۆ ئاوات
نامەکەی نامی که حاکی لوتفی سەرشار بوو، گەیی
شێعری ڕێکت مەرهەمی قەلبی بریندار بوو، گەیی

داری پڕ بەرگ و لقی دڵ زەرد و زار و وشک و ڕووت
شێعری ئاوداری جەنابت ئاوی جۆبار بوو، گەیی

بۆ منی بەدبەخت و بێ‌چاره و زەلیل و پڕ له غەم
نامەکەت دەسکێک گوڵی بۆنخۆش و بێ‌خار بوو، گەیی

واسیتەی قاسید له وەختی فکر و ئەندێشه و خەیاڵ
کاغەزت بۆ من چەکیدەی فکری ئەحرار بوو، گەیی

لوتفی بێ‌حەدد و حیسابت قووەتی ئیخلاسمە
شێعرەکانت باعیسی فرمێسکی خوێنبار بوو، گەیی

من وەکوو حەزرەت له شێعرا 'کامیل' و بێ‌عەیب نیم
شێعری بێ‌عەیبت که مایەی عوجبی حوززار بوو، گەیی
(لاپەڕە ٤١٤ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit